بهپێی راگهیاندراوێك كه ڕۆژی شەممە 19ـی 8ـی 2017 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە د. سوڵتان ئەبو عرابی ئەمینداری گشتیی یەكێتی زانكۆكانی عەرەبی و د. زیاد كوردی سەرۆكی زانكۆی ئەربد لە ئۆردۆن كرد و وهك له راگهیاندراوهكهی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه”لە دیدارەكەدا ئەمینداری گشتیی یەكێتی زانكۆكانی عەرەبی ستاییشی خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستانی كرد لە شەڕی تیرۆر و دژایەتیكردنی زوڵم و چەوسانەوە و سەرسامیشی دەربڕی بە ئاستی بووژانەوە و پێشكەوتن و پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان و هیوای ئەوەیشی خواست كە گەلی كوردستان لە مسۆگەركردنی مافە ڕەواكانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت. لە بەشێكی تری وتەكانیدا باسی لە گوزەرانی جالیەی كوردی لە وڵاتی ئۆردۆن و هەورەها كار و چالاكییەكانی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی و ئاستی پەیوەندیی نێوان زانكۆكانی عەرەبی و زانكۆكانی كوردستان كرد.
ههر له راگهیاندراوهكهدا هاتووه” لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ ئاستی باشی گوزەرانی كوردەكان لە شانشینی ئۆردۆن و هەروەها پەیوەندیی نێوان خۆی و شای ئۆردۆن و هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئۆردۆنی بە برایانە و دۆستانە وەسف كرد، ههروهها لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر هەڕەشەی تیرۆر لە ئاستی جیهانی و شەڕی داعش و ئازادكردنی موسڵ و جەختی لەوە كردەوە كە هێشتا ئەو هۆكارانەی بوونە هۆی سەرهەڵدان و گەشەی تیرۆر، وەك خۆی ماون و مەترسیی دەركەوتنەوەی هەڕەشەی هاوشێوەی داعش لە ئارادایە و بە پێویستیشی زانی لەپێناو نەهێشتنی تیرۆر كار لەسەر هۆكارەكانی سەرهەڵدانی تیرۆر بكرێت.
له كۆتایی راگهیاندراوهكهی سهرۆكایهتی ههرێم دا هاتووه” لەبارەی ڕیفراندۆمیش سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە قۆناغەكانی مێژووی هاوبەشی گەلی كوردستان و دەوڵەتی عێراق و ئەو نەهامەتییانەی بەسەر خەڵكی كوردستاندا هاتووە ئەوەی دووپاتكردەوە كە لە هەموو قۆناغەكاندا پڕەنسیپی شەراكەت پێشێل كراوە و گەلی كوردستان ماندوو بووە لەوەی ئەزموونە شكستخواردووەكانی پێشوو دووبارە بكاتەوە بۆیە بڕیاری ڕیفراندۆم و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی داوە.
Post Views: 59