سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی: مامۆستایی ئاینی زۆر لهوه هۆشیارترن خهڵكێك هانیانبدا
د. سیراج خەیلانی سهرۆكی لێژنهی ئهوقاف و كاروباری ئایینیی له پهرلهمانی كوردستان ئاماژه بهوه دهكات، مامۆستایانی ئایینی هۆشیارن و لەوە تێدەگەن، کە قوربانیی گەلی کوردستان لەپێناوی چیدا بووە، ههروهها دهشلێـ”مامۆستایانی ئایینی لە ئێستا و داهاتوودا سەرمەشقی کوردایەتی بوون، هەر لە شۆڕشەکانی مەهاباد و بارزان و شۆڕشی (شێخ مەحموود) و شۆڕشی (شێخ سەعیدی پیران) و گوڵان و تا دوایی.. مامۆستایانی ئایینی سەرمەشقی کوردایەتی بوون، هیچ مامۆستایەکی ئایینی لە دژی ڕیفراندۆم نییە، سەرجەمیان لەگەڵیدان و پێیان خۆشە لە ڕووی شەرع و ئایینیشەوە ئەوان باش دەزانن کە ئەحکامەکانی ئایین و فەرمانەکان چین، چونکە دواجار پرسی نیشتمانی، پرسی ئایینیشە، لە دەقە پیرۆزەکاندا باس لە قوربانی و خەبات بۆ خاک و وڵات کراوە، ئێمەش وەک گەلی کوردستان سەدان ساڵە قوربانیمان داوە، خەباتمان کردووە، بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆمان دیاری بکەین، ئێستا ناکرێت ئێمە لە دژی دەسکەوتەکانی خۆمان بوەستینەوە، ناکرێت بچینە بەرەیەکەوە کە ئایین و خەڵک و نیشتمان دەکاتە ئامانج و قوربانی بۆ بەرژەوەندیی شەخسی.”
مامۆستایانی ئایینی جگە لەوەی کە ڕێنماییی ئایینی دەدەنە خەڵک لەدوای ڕاگەیاندنی دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم سەرجەمیان بە شێوەی جیاواز پشتیوانی لە ڕیفراندۆم دەکەن، یەکەم چینی کۆمەڵگا بوون، کە سەرۆک بارزانی کۆوبونەوەی لەگەڵ کردن، ڕۆژی چوارشەممە، 9ی-8ی-2017 مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای شاری هەولێر لەگەڵ زانایانی ئایینی کۆ بووەوە و گوتارێکی پێشکەش کرد. لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە گرینگیی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی کردەوە و گوتی: ”مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵی گرینگیان هەبووە لە سەرجەم شۆڕشەکانی کوردستاندا، سەرۆک بارزانی لە گوتارەکەدا ڕایگەیاند: ”ریفراندۆم هی تاکە کەسێک نییە و هی هەموو حزبەکان و هەموو خەڵکی کوردستانە، هەموو هەوڵێکیشمان بۆ یەکڕیزی داوە.” باسی لەوەش کرد: ”گشتپرسی ئامرازە بۆ سەربەخۆیی، نەک ئامانج.”
د. سیراج خەیلانی ئەوەشی بۆ مالپهری فهرمی پارتی روونكردهوه’هیچ پێویست ناکات کەسێک بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی بانگەشە بکات و ڕێنمایی بداتە مامۆستایانی ئایینی، مامۆستایانی ئایینی هۆشیارن و دەزانن بە (بەڵێ) دەنگ دەدەن، چونکە ئەوان لە ئێش و ئازار و قوربانیی ئەم گەلە تێگەیشتوون، بۆیە ئەوەی لەدژی پرۆسەی نیشتمانی بوەستێتەوە، دەرسی دەدرێتێ، وەک ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا دەرسیان دایە هەندێک کەس و لایەن، لە ڕووی شەرعیشەوە مامۆستایانی ئایینی لە بنەما و ڕەهەندەکانی ئایینی گەیشتوون و دەزانن چۆن بۆ کۆمەڵگای شی بکەنەوە.”
ههروهها سهرۆكی لێژنهی ئاوقاف و كاروبارهی ئاینی له پهرلهمانی كوردستان گوتیشی”ئەوەی زۆر گرینگە، سەرجەم مامۆستایانی ئایینی لەپاڵ ڕەخنە و تێبنییەکانیاندا، کۆمەڵگا لەسەر (بەڵێ) بۆ ڕیفراندۆم هۆشیار دەکەنەوە.”