ڕۆژنامەیەكی ئەمەریكی: توركیا نابێتە هەڕەشە بۆ سەر سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان

 

پرسی سازدانی ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان, لە ئێستادا زۆرترین قسەو باسی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەی لە بارەوە دەكرێت, مالپەڕە جیهانیەكانیش بە بایەخەوە لەم پرسە دەڕوانن, لە دواهەمین راپۆرتی مالپەڕێكی ئەمریكی ئاماژە بۆ ئەوە دەكرێت كە توركیا دژ بە سەربەخۆی كوردستان نیە.

ماڵپەری وۆرڵد ئەفەیرز جۆرنالی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە كە هەرێمی كوردستان لە پرۆسەی ئەنجامدانی ریفراندۆم پاشگەز نابێتەوە و بەر لە چەند ساڵێكیش كوردەكان ریفراندۆمیان ئەنجام دا و زیاتر لە %90ی خەڵك دەنگی بەڵێیان پێدا.

 

ماڵپەرەكە بڵاویشی كردەوە كە ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێ جیاوازە لە وڵاتانی ئەوروپا و هەر رۆژە و رووداوێك روودەدات، بەڵام ئایا ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان وەك ریفراندۆمی سكۆتلەندا و بەریتانیا یان كەتەلۆنیا و ئیسپانیا یان هەرێمی كیوبیك و كەنەدا دەبێت، كەس نازانێت، چونكە عێراق نە كەنەدایە و نە بەریتانیا و ئیسپانیایە، عێراق شوێنێكە كە هاووڵاتیانی بیانی سەردانی دەكەن، دەبێ هۆشدارییان بدرێتێ لە ڕووی ئەمنییەوە.

 

وۆرڵد ئەفەیر جۆرنال باسی رەوشی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێ ژمارەیەكی زۆری عەرەبی عێراقی لە هەرێمی كوردستان دەژین و لە كەشێكی ئارام و بێ كێشەدا بەردەوامی بە ژیان دەدەن.

 

هەروەها نووسیویەتی كە پێویستە ئیدارەی ترەمپ پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان بكات نەك دژایەتی، توركیاش لە كاتی راگەیاندنی سەربەخۆییدا، نابێتە هەڕەشە بۆ سەر هەرێمی كوردستان.

 

Back to top button