جۆرج فریدمن : پێشبینی جەنگی جیهانی سێیەم دەكات
تۆڕی سبوتینك بلاویكردەوە ، “جۆرج فریدمن ” پسپۆڕێكی ئەمریكیەو سەرۆكی ناوەندی ئیستراتفور لە نوێترین پەرتوكیدا بە ناونیشانی ( جیهان لە 100 ساڵی ئایندەدا ) پێشبینی گۆرانكارییەكان و جەنگی جیهانی سێیەم دەكات .
“جۆرج فریدمن ” بە دوری زانی جەنگی جیهانی سێیەم بەشەڕی نێوان (چین و ئەمریكا ) دەست پێبكات و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەم دوو وڵاتە لە جەنگی جیهانی سێیەم دا لەیەك بەرەدا دەبن و پێشبینی دەكەم ساڵی 2050 جەنگی جیهانی سێیەم سەرهەڵبدات ، ئەمریكاو بەریتانیاو هندستان و پۆڵۆنیا لەیەك بەرەدا دەبن دژ بە توركیا یابان شەڕدەكەن .
بەبڕوای ” فریدمن ” جەنگی جیهانی سێیەم لە هێرشی لەناكاوی توركیا و یابانەوە دەست پێدەكات ، ئەم دوو ولاتە مەبەستیان وێران كردنی ئەمریكا نیە ، بەڵكو بە دوای بەرژەوەندییەكانی خۆیان لە باكوری ڕۆژئاوای تۆقیانوسی ئارام و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست شەڕدەكەن .