بەڤیدیۆ: مامۆستایەكی ئاینی بۆ شاسوار عەبدوالواحید:كەس نازانێ‌ تۆ چیت دەوێت لە خۆتەوە هاتووی دەلێی نەخێر

دوای ئەوەی سەرمایەدارێكی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی بۆ چەند مامۆستایەكی ئاینی  رێكخست بوو لە میانەی بەرێوە چوونی كۆبوونەوەكە مامۆستایەكی ئاينى لە شاسواری پرسی ئێمە نازانین تۆ چیت دەوێت هەر دەڵێی من دەزانم هیچیش نالێی

مامۆستایەكی ئاينى لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ شەممە 19/8/2017ی نێوان شاسوار عەبدولواحید و مامۆستایانی ئایینی و چەند مامۆستایەكی زانكۆ كە كەناڵە ئاسمانییەكەی ڕاستەوخۆ دەیگواستەوە گوتی: “جوڵانەوەی نەخێر چەندین پرسیار و گومانی لەسەرە و تا ئێستا نازانین تۆ چیت دەوێ، چی دەڵێی لەبەرامبەر ئەوەی دەڵێن تۆ ئەجێندای دەرەوە جێبەجێ دەكەی؟لە ئەمەریكا هەندێ كۆنگرێسمانت بینی پێت نەگوتین لەوێ چی گوزەرا هەر دەڵێی شت دەزانین و هیچیش ناڵێی”.

ئەو مامۆستایەیی ئاينى بە شاسوار عەبدولواحیدیشی گوت: “هەر دەڵێی ترس هەیە و هیچیش بەئێمە ناڵێی و ئەو شتانەی باسیشی دەكەی پێشووتریش هەبووە و شتێكی تازە نییە بۆنمونە ترس لە داخستنی سنوور و چەند ترسێكی دیكەش، پەیامەكانتان ڕوون نین، ئەو ترسەی كە سەبارەت بە داخستنی سنوور باسی دەكەن لەوانەیە 10 ساڵی دیكەش هەر بەم جۆرە بێت هەر ئەڵێی نەخێر؟ لە ساڵی 1992 كە هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان كرا ئەوكاتیش باسی ئەو ترسانە دەكا كەچی هەڵبژاردنمان ئەنجامدا و بووە ڕاستی”.

ئەو مامۆستایە كە لەمیانەی ئەو كۆبوونەوەیەدا سەرجەم قسەكانی ئاڕاستەی شاسوار عەبدولواحید كرد ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە مانەوە لە عێراقێكی دیكتاتۆری و تائیفیدا كە لە گەندەڵیدا ڕۆچووە هێندەی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان مەترسی نییە ڕاشیگەیاند: “ڕاستە ئێمە مەترسیمان لەسەر برسیێتی هەیە بەڵام هێندەی ئەوە خراپ نییە كە مەترسی حەشدی شەعبیمان لە عێراق لەسەر بێت، هەندێك كەس دەڵێ نابێت داوای سەربەخۆیی بكەین نەبادا پێمان پێدا بنێن بەڵام لەڕاستیدا چەند ساڵە بە ژێر دەستەیی پێمان پێدا دەنێن”.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی: “سەبارەت بە بانگەشەی ئەوەی كاتەكە گونجاو نییە بۆ ڕیفراندۆم لە ساڵانی بیستەكانی سەدەی ڕابردوو كۆمەڵێك كەسایەتی كە لەڕۆژنامەی ژیانەوە ئەوكات بڵاوكراوەتەوە دەیانگوت ئێمە ئەگەر لە عێراق جیابینەوە ژیانمان نابێت ئێستاش دوای 100 ساڵ هەمان قسە دووبارە دەكرێتەوە؟ دوایین قسەم ئەوەیە كە تۆ دەڵێ سیاسییەكان بوون بە بازرگان شتكستیان هێنا منیش دەڵێم بازرگانەكانیش ببن بە سیاسی لەوانەیە شكست بهێنن”.

 

Back to top button