رۆژنامەیەكی عەرەبی: دەوڵەتی كوردستان بە پشتگیریی ئەمریكا دادەمەزرێت

لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان, ئێستا دەزگا میجیایەكانی جیهان لە نێوانیشیدا ناوەندەكانی ڕاگەیاندنی عەرەبی، بە گەرمی باس لە ڕاپرسی و سەربەخۆیی كوردستان دەكەن و پێیانوایە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانەوە گۆڕانی بەسەردادێت.

ڕۆژنامەی “ئەهرام ئەلمەسائی” بڵاویكردۆتەوە پرسی سەربەخۆیی كوردستان لەلایەن نەخشەسازی سەرەكی “مەسعود بارزانی” سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرەو پێشەوە دەبرێت و بە هاوكاری ئەمریكا و ڕۆژئاوا دەوڵەتەكە بۆ كورد دادەمەزرێت.

ڕۆژنامەكە باس لەوەدەكات ئەمریكا دەیەوێت دەوڵەتێك بۆ كوردانی ڕۆژئاواش دامەزرێنێت و دامەزراندنی ئەم دوو دەوڵەتەش ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی نوێ درووستدەكات، ئەمەش خەونی نزیكەی چەندین ملیۆن كوردە كە لە وڵاتانی عێراق و سوریا و توركیا و ئێران دەژین.

باسی لەوەشكردووە ئەمریكا بۆ پارێزگاری لە دەوڵەتی كوردستان یارمەتی سەربازی ڕەوانە دەكات و چەندین بنكەی سەربازی لە كوردستان دادەمەزرێنێت.

 

Back to top button