ئاویی سارد به‌هه‌مان رێژه‌ى ئاویی گه‌رم له به‌كارهێنان بۆ له‌ناوبردنى به‌كتریا به سووده
له ئه‌نجامى نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانستى له ئه‌مه‌ریكا پیشانى داوه كه به‌كارهێنانى ئاویی سارد و سابوون بۆ له ناوبردنى به‌كتریاكان زۆر كاریگه‌ره و هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك سوودیان هه‌یه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له لایه‌ن راجرز له ویلایه‌تى نیوجرسى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه و له گۆڤارى “فوود پرۆتێكشن ” ،چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه . به ووته‌ى رێكخراوى خۆراك و ده‌رمانى ئه‌مه‌ریكا به‌كارهێنانى ئاویی گه‌رم له كاتى شووشتنى ده‌سته‌كان كاریگه‌رتره . به‌و هۆیه‌وه ئه‌و رێكخراوه رایگه‌یاندووه كه له نێو كافتریا و باقى شوێنه گشتییه‌كانى خزمه‌تگوزارى خۆراك ، داواكراوه كه تا ئاو تا 40 پله‌ى سه‌دى به جیاوازى 2 پلهكهمتر یا زیاتر به‌كار بێنن.
به‌ڵام توێژه‌رانى زانكۆى راجرس پیشانى داوه كه به‌كارهێنانى ئاویی سارد به‌هه‌مان رێژه‌ى ئاویی گه‌رم بۆ له‌ناوبردنى به‌كتریاكان به سووده،له‌و توێژینه‌وه‌یه چه‌ندین هۆكارى وه‌ك رێژه‌ى سابوون، پله‌ى گه‌رمى ئاو، كاتى كهفكردنى و جۆرى سابوون له سه‌ر 20 كه‌س له ژان و پیاوان كه ده‌ستیان به ئاوى گه‌رم و سارد شووشتبوو تاو توێكرا .
به شێوه‌یه‌كى گشتى به‌كارهێنانى سابوونهكانى دژه بهكتریال كاریگه‌رى زیاترى به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ سابوونه ئاساییه‌كانى هه‌بوو ،به‌ڵام كاتى كهفكردن زۆر به‌سووده . به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رمى ئاو هیچ كاریگه‌رییان له سه‌ر شووشتنى به‌كتریان نه‌بوو و ئاو به پله‌ى 38 و 16 پله هه‌ر دووكیان به یه‌ك ئه‌ندازه بهكتریاكانیان له ناوبردبوو . هه‌تا ئه‌گه‌ر شووشتنى ده‌سته‌كان بۆ ماوه‌ى 10 چرٍكهش بخاێنێت ئه‌وه كاریگه‌رى هه‌یه له كوشتنى به‌كتریاكان.