چای ره‌ش زۆر بخۆن له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره..!
خواردنه‌وه‌ى چاى ره‌ش رێگه له تووشبوون به ئانفلۆنزا ده‌گرێت چونكه پێكهاته‌كانى نێو ئه‌و جۆره خواردنه‌وه‌یه ده‌توانێت به‌رگرى له‌ش به‌هێز بكات.
توێژه‌رانى زانكۆى واشنگتۆن له ئه‌مه‌ریكا بۆیان ده‌ركه‌وتووه” كه میكرۆبێكى تایبه‌تى نێو ریخۆله له‌رێگه توانه‌وه‌ى پێكهاته سروشتییه‌كان كه به فلاونۆئیده‌كان ناسراون ده‌توانن رێگه له تووشبوون به هه‌وكردنى توندى ئانفلۆنزا بگرن له نێو مشكه‌كاندا،به ووته‌ى تویژه‌ران ، ئه‌و جۆره شێوازه بۆ رێگه‌گرتن له زیانبه‌ركه‌وتن به هۆى ئانفلۆنزاى توند كاتێك كه هه‌وكردنى زۆر دروست ده‌بێت ده‌گرێت . میكرۆبه ئاماده‌كان ته‌نیا كارى هه‌رسكردنى خۆراكیان به ئه‌ستۆیه ، ئه‌وان كاریگه‌رى به‌رفراوانیان له سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌رسكردن هه‌یه .
(ئیشلى ئیستید) سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌و تیمه توێژه‌ره له‌و باره‌یه‌وه باس له‌وه ده‌كات” كه ساڵانێكى زۆره ئه‌و بۆچوونه هه‌یه كه فلاونۆئیده‌كان كاریگه‌رى پاراستن وبه‌رگرى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و یارمه‌تى رێكخستى به‌رگرى له‌ش ده‌ده‌ن بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌وكردنه‌كان، به ووته‌ى توێژه‌رانیش بێت ته‌نیا بوونى رژێمى خۆراكى ده‌وڵه‌مه‌ند به فلاو نۆئیده‌كان گرنگ نییه، به‌ڵكو ئه‌نجامه‌كان پیشانى داوه كه كه ئه‌و كه‌سه ده‌بێ میكرۆبى گونجاویی له نێو ریخۆله‌دا هه‌بێت تا ئه‌و فلاونۆئیدانه بۆ كۆنترۆلى به‌رگرى له‌ش به‌كارى بێنن .