هێز زه‌مینی جولێنرا له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ته‌واووی شارۆچكه‌كه رزگارده‌كرێ

سەرۆك وەزیرانى عێراق و فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكان، كاتژمێری سفری بۆ دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارۆچكه‌ی تەلەعفەری له رۆژئاوای موصڵ راگەیاند و له ئێستاشدا ھێرشی زەمینی بۆ سەر تەلەعفەر دەستیپێكرد.
پتش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو له لایه‌ن فرۆكه‌جه‌نگیه‌كانه‌وه بنكه و باره‌گاكانی داعش له نیو سه‌نته‌ری ته‌له‌عفه‌ر بۆردوومانكرا، له ئێستاشدا كاتژمێری سفر ده‌یاریكراوه بۆ ئازادكدرنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش و هێرشی زه‌مینی ده‌ستیپێكرد، به بڕیاری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق (حەیدەر عەبادی)، له هێشه‌كه‌شدا زیاتر لە 40 ھەزار چه‌كدار لە ھێزەكانی عێراق بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی زەمینیدا دەكەن و سەرجەم پێكھاتەكان لە ھێزەكانی عێراق بەشداردەبن.
حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند: “شاری تەلەعفەر خۆی بۆ رزگاربوون ئامادە دەكات و ھێزە ئازاكانمان بە ھەوڵ و قوربانیدان، خۆیان بۆ رزگاركردنەوەی ئەم شارە خۆڕاگرە ئامادە دەكەن، بە داعشەكانیش دەڵێم ھیچ بژاردەیەكتان لەبەردەمدانیە، جگە لە خۆرادەستكرد یان مردن، وەك پێشتریش گوتومانە لە كاروانی رزگاركردنەوە بەردەوام دەبین، ھەموو ئەو شەڕانەی لەم كاروانە ئەنجاممان داوە، تیایاندا سەركەوتووبووین، لەھەموو شەڕەكانیشدا چارەنووسی داعشەكان تەنیا كوژران و شكست بووە”.
تەلەعفەر دەكەوێتە رۆژئاوای مووسڵ و 70 كیلۆمەتر لێیەوە دوورە، زۆرینەی دانیشتوانەكەی توركمانن و زیاتر له سێ ساڵه له ین ده‌ستی هێزه‌تیرۆریستیه‌كانی داعشن.