سهرۆكی یانهی ریال بۆ هێشتنهوهی ئهسینسۆ كارێكی سهرسوڕهێنهر دهكات
سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەوڵ دەدات لە داهاتودا گرێبەستەكەی ئەستێرەی لاوی یانەكەی ماركۆ ئەسینسۆ نوێبكاتەوە، بۆ ئهوهی رێگری بكات له ههربۆندێك كه بیهوێ ئهو یاریزانه بباته ریزی ههر یانهیهكی تر.
رۆژنامەی ماركا ئاشكرای كردوە (فلۆرەنتینۆ پێرێز) سهرۆكی یانهی شاهانه، نایەوێت قسە لەسەر كارێكی نامۆ بكات و یاریزانەكانی لە دەرەوەی مێرەنگی بن تاوەكو ساڵێ (2023)، بەڵام گرنگترین كاری دەیەوێت نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەكانی بەرز بكاتەوە بۆئەم مەبەستە دەیەوێت نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەسینسۆ زیاد بكات لە (350)ملیۆن یۆرۆ بۆ (500)ملیۆن یۆرۆ ، تاوەكو یەكسان بێت لەگەڵ ئەستێرەكانی تری وەك تۆنی كروس و لۆكا مۆدریچ و دانی سیبایۆس.
زۆرترین نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست لە ریزی ریال مەدرید هەرسێ یاریزان پرتوگالی (كریستیانۆ رۆناڵدۆ) و وێڵزی (بهیل) و فەرەنسی (كەریم بنزیمایە) برەكەی یەك ملیار یۆرۆیە.