بارزانی:پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم، پرۆژه‌ی گه‌لی كوردستانه له كوردستانی عێراق، نه‌ك به ته‌نها پرۆژه‌ی من بێت”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ جارێكی تر” ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كاتی دیاریكراوی خۆیدا له 25/9/2017 كردووه‌ته‌وه‌و له چاوپیكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ستافی رۆژنامه‌ی “عوكاز”ـی سعوودی راگه‌یاندووه” پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم، پرۆژه‌ی گه‌لی كوردستانه له كوردستانی عێراق، نه‌ك به ته‌نها پرۆژه‌ی من بێت”.
له دیدارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی، (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه”ریفراندۆم دواناخرێت” و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه 100 ساڵی رابردوو ئه‌زموونێكی شكستخواردوو بووه، خوێنڕشتن و جه‌نگ و وێرانكاریی بووه، نامانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و ئه‌زموونه شكستخواردووه، بۆیه گه‌لی كوردستان بڕیاریداوه په‌نا بۆ بژارده‌ی ریفراندۆم ببات، ئه‌مه له كاتێكدایه كه پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم، پرۆژه‌ی گه‌لی كوردستانه له كوردستانی عێراق، نه‌ك به ته‌نها پرۆژه‌ی من بێت”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باس له پرۆسه‌ی ریفراندۆم ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته روو” كه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆی له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت رایگه‌یاندووه ” من خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌و هیچ كه‌سێكی نزیكی خۆیشم بۆ سه‌رۆكایه‌تی كاندید ناكه‌م”.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه” كه ره‌زامه‌ندیم له‌سه‌ر دواخستنی ریفراندۆم بۆ (ریكس تیلرسن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌رنه‌بڕیوه، به‌ڵام ئاماده‌ییم له باره‌ی كرانه‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌رباره‌ی دۆزینه‌وه‌ی شێوازێك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتوویه‌كی باش بۆ هه‌ر دوو لا خستووه‌ته روو”.
بارزانی باسی له‌وه‌شكردووه “كه درووستكردنی هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌وانه‌یه ساڵێك تا دوو ساڵ درێژه بكێشێت، به‌ڵام دیسان شكست ده‌هێنێته‌وه، چونكه سیاسه‌تیان به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌گۆڕاوه‌و مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه كه “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپێچی ده‌ستووری نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت و غاز. به‌ڵام به‌غدای به ده‌ستی ده‌ستی پێكردن تاوانباركردووه له جێبه‌جێكردنی یاسای نه‌وت و غاز”.
بارزانی ئاماژه‌ی به پاشكۆیه‌كی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن كردووه كه ماف به هه‌ر دوو لایان ده‌دات گریبه‌ستی به‌رهه‌مهێنان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو له ماوه‌ی چوار مانگدا رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا”.
له دیداره‌كه‌دا بارزانی ره‌وتی سه‌دری به “ره‌وتێكی نیشتمانی” ناوبردووه‌و به رۆژنامه سعوودییه‌كه‌ی گوتووه “په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ره‌وتی سه‌در به‌رده‌وامه، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ رێبه‌ری ره‌وته‌كه‌دا زۆر به‌هێزه”.
له درێژه‌ی گفتوگۆكه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بێ ئه‌وه‌ی ناویان بهینێت، چه‌ند لایه‌نێكی تۆمه‌تباركردووه به هاندانی داعش تا هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه له‌و جه‌نگه‌دا قوربانیی رۆڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته (1781) شه‌هید و (10161) بریندار.
بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعوودیه و هه‌رێمی كوردستانی به “قووڵ و مێژوویی” ناوبردووه كه ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی نایاب به‌رده‌وامی هه‌یه.