ماجد بازرگان: گه‌لی توركمان به به‌ڵێ ده‌نگده‌دات بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان
نوێنه‌رێكی توركمانه‌كان، له په‌رله‌مانی كوردستان، هاوكات كه ئه‌ندامی شاندی باڵای ریفراندۆمه بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم ده‌ڵێت” ئێمه وه‌كو توركمان له‌گه‌ڵ ریفراندۆمین، ته‌نها لایه‌نێك نه‌بێت.
(ماجد بازرگان) په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی شاندی بالای ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندوه” توركمانه‌كان له كوردستان له‌گه‌ڵ ریفراندۆمن و هه‌مووشمان كار بۆ سه‌رخستنیپ رۆسه‌كه ده‌كه‌ین،چونكە دەزانین دەوڵەتی داهاتووی كوردستان لە بەرژەوەندی سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان دەبێت”.
بازرگان ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه” كه جگه له لایه‌نێكی توركمانی، سه‌رجه‌م پیكهاته و لایه‌نه‌كانی تری توركمان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆی و پرسی ریفراندۆمن له هه‌رێمی كوردستان، ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌ندامی شاندی باڵای ریفراندۆم له كۆبونه‌وه‌ی دیداره‌كان به‌شداربووین و به‌ئاشكرا به سه‌رانی به‌غدا گوتراوه” كه ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستانه و پاشكه‌شه‌ی لێ ناكه‌ین، له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا جێ به‌جێ ده‌كرێت.