بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان كرانه‌وه به ڕووی هاووڵاتیان
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای هه‌ولێر، رایده‌گه‌ێنێت”ئه‌مڕۆ لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٥٣ ناوەندی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا کراونەتەوە ،بۆیه پێویستە بۆ دڵنیابوون لە ناوەکانیان ھاوڵاتیان سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن.
(ئارام نەجمەدین)، بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە ھەولێر ،رایگه‌یاندوه” كه ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه 20/8/2017 له سنوری پارێزگای هه‌ولێر ٥٣ ناوەندی دەنگدان بۆ پڕۆسەی ریفڕاندۆم کراونەتەوە و ھەریەکێک لەوانە چەند بنکە و وێستگەیەک لەخۆ دەگرێت، ئەویش لەچوارچێوەی خۆ ئامادەکردن بۆ ڕۆژی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ریفڕاندۆمه له 25/9/2017 له هه‌رێمی كوردستان.
بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە ھەولێر ئه‌وه‌شی ئاشرا كردووه”كه له ئه‌مڕۆ بەدواوە ھاووڵاتیان بە مەبەستی دڵنیابوون لە ناوەکانیان پێویستە سەردانی بنکەکانی ناوەندی دەگدان بکەن، چونکە ئەگەر ناوی نەھاتبۆوە دەتوانرێ بۆی زیاد بکرێت و ھەردەنگدەرێکیش ناوی ھەڵەبێت یانیش بیەوێ ناوی خۆی بگوازێتەو بۆ بنکەیەکی دیکە دەتوانێ ئەنجامی بدات، ھەتا ئەوانەشی مردوون بەپێی فۆڕمی مردووان ناوی لە تۆماری دەنگدەراندا دەسڕێتەوە.
سه‌باره‌ت به بوونی رێژه‌ی كارمه‌ندان بۆ ئه‌ندامدانی پرۆسه‌كه له پارێزگای هه‌ولێر، بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە ھەولێر ئاشكرای كرد”كه لە ئێستادا بۆ تۆماری دەنگدەران ٣١٨ کارمەند لەسنووری پارێزگای ھەولێر کار دەکەن و بۆ رۆژی ٢٥ی ئەیلوول پازدە ھەزار فەرمانبەر لە سنووری ئێمە پڕۆسەکە بەڕێوە دەبن.