یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌م پێكهاته‌یه‌وه‌ ده‌یه‌وێت له‌یه‌كه‌م یاری خولی ئیسپانیا برینه‌كانی ساڕێژبكات

ئه‌م شه‌و له‌ یه‌كه‌مین جه‌وله‌ی خولی لالیگای ئیسپانیا بۆ ساڵی (2017-2018) یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی بریندار میوانداری یانه‌ی ریال بێتس ده‌كات.

وا بڕیاره‌ ئەمشەو سەعات ٩:١٥ دەقیقە بە کاتی ھەرێمی کوردستان یانەی بەرشەلۆنە لە ھەفتەی یەکەمی وەرزی نوێی لالیگا لە یاریگای تایبه‌ت به‌ یانه‌كه‌ی كه‌ یاریڤای (کامپ نۆیه‌) میوانداری لە یانەی ریاڵ بیتس بكات، به‌رشه‌بە کۆمەڵێک کێشەوە وەرزی نوێی لالیگا دەست پێدەکات ، ئەنجامە خراپەکەی بەرامبەر بە ریاڵ لە جامی سوپەر ، رۆشتنی نێیمار ، پێکانی سوارێز ، نەکرینی یاریزانی بەناوبانگ و گۆرینی راھێنەر ، سەرۆک و ئیدارەی تیپەکە ھەمو ئەمانە ئەو کێشانەن کە روبەروی یانەی بارسا بۆتەوە ، بۆیە ئەمشەو ئەو یانەیە و ڤالڤێردی ناچارن بە بردنەوە ئەگەر نا دۆخەکە خراپتر و ئاڵۆزتر دەبێت .

پێكهاته‌ی پێشبینكراوی یانه‌ی به‌رشه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ریال بێست به‌م شێوه‌یه‌ده‌بێت:-

تیر شتیگن_گۆڵپارێز
ئەلبا – یۆمتیتی – ماسیکرانۆ – ڤیداڵ _هێلی به‌رگری
سیرجی رۆبێرتۆ – بۆسکێتس – راکیتیچ  _هێلی ناوه‌ڕاست
دیۆلۆڤیۆ – ئەلکاسێر – میسی ( کاپتن ) _ هێلی هێرشبه‌ر

Back to top button