به‌رشه‌لۆنه‌ یاریزانێكی له‌ فه‌ڕه‌نساوه‌ هێنایه‌ ئیسپانیا و بۆندی له‌گه‌ڵ واژۆكرد

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی یاریزانێكی نیسی فەرەنسی یەكلایی كردەوە ,به‌فه‌رمی گواستیه‌وه‌ ریزه‌كانی.

رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی رایگه‌یاندوه‌” كه‌ یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی بۆندی (جان سیری) یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی نیسی فەرەنسی یەكلایی كردۆته‌وه‌ و  بەرشلۆنەش رازی بوو بڕی (40) ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی نیس بۆ ئەوەی دەستبەرداری یاریزانەكە بێت ، كە ئەمە نرخی هەڵوەشاندنەوەی بۆندی یاریزانەكەیە”.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كان ” لەكۆتایی ئەم هەفتەیە سیری دەگاتە شاری بەرشلۆنە و بەفەرمی بۆندەكەی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە واژۆ دەكات”.

 

Back to top button