شاندەكەی یاوەری بارزانی دەكەن بۆ توركیا ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
بەگوێرەی هەواڵێك كە لەماڵپەری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە ڕۆژی سێشەممە 23ـی 8ـی 2016 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی سەرۆك كۆماری توركیا بە یاوەریی شاندێك لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو وڵاتی توركیا بەڕێ كەوت.
وەك لە هەواڵەكەدا هاتووە، لەم سەردانەدا سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆك وەزیران و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆ دەبێتەوە. ئامانجی سەردانەكە تاوتوێكردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەردوولا و دوا گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە دەبێت.
ناوی شاندی یاوەری بارزانی لەو سەردانەدا ئاشكرا دەبێـت و لەم سەردانەدا د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یاوەری سەرۆك بارزانی دەبن.