ئێران لە سپی کردنەوەی پارەو هاوکاری تیرۆر پێشەنگە
پەیمانگای بازڵی سەربە حکومەتی سویسرا ڕایگەیاند وڵاتی ئێڕان پێشەنگی وڵاتانی گرتووە لە سپی کردنەوەی پارەو هاوکاری کردنی تیرۆر.
لەو ڕاپۆرتەی پەیمانگاکە کە لە لایەن لێژنەیەکی تایبەتمەندو خاوەن ئەزمون ئامادە کراوە هاتووە کە بۆ چوارەم ساڵە لەسەریەک ئێران لە گەندەڵی و پرسی تیرۆر یەکێکە لە وڵاتە مەترسیدارەکان و ساڵ لە دوای ساڵیش ڕەوشەکە خراپتر دەبێت.
هەر لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئێران لە کۆی ۱٤۷ وڵات لە پرسی گەندەڵیدا پێشەنگی وڵاتانی گرتووە.