کەشتیەکی عێراقی تێک شکا
سەرچاوە میدیاییە جیهانیەکان بڵاویان کردەوە کە کەشتیەکی عێراقی لە سنورە ئاویەکانی عێراق دوای بەرکەوتنی لەگەڵ کەشتیەکی دیکە تێکشکاوەو تا ئێستاش لایەنە پەیوەندیدارەکان لەو بارەوە ڕونکردنەوەی پێویستیان نەداوە.
بەپێی ئاژانسەکان لەو ڕوداوەدا چوار کەشتیەوان گیانیان لەدەست داوەو دەی دیکەشیان ڕزگار کراون و گەڕان بە دوای حەوت کەشتیەوانی تری سەر کەشتیە تێک شکاوەکە دەستیان پێ کردوە.
زانراوە ئەو کەشتیە تێک شکاوە بەناوی حکومەتی عێراقیەوە تۆمار کراوەو لەگەڵ کەشتی ڕۆیاڵ ئارسناڵ بەریەک کەوتون.