بارزانی: ئێمه په‌كه‌كه به تیرۆرست نازانین
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ل رۆژنامه‌یه‌كی سعودی له‌باره‌ی په‌كه‌كه، ده‌لێـ” راسته جیاوازیمان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه و سه‌رنجمان له‌سه‌ر كاره‌كانی پهكهكهكه هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك رێكخراوی تیرۆرستی پۆلینیان ناكه‌ین”.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌ی عوكازی سعودی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئێوه په‌كه‌كه وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆرستی ده‌زانن، بارزانی ده‌لێت ئێمه سه‌رنجمان له‌سه‌ر كاره‌كانی په‌كه‌كه هه‌یه، جیاوازین له په‌كه‌كه هه‌یه، به‌ڵام هیچ كات په‌كه‌كه وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلین ناكه‌ین و له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌باره‌ی ئیخوانه موسلیمین و هه‌ڵوێستی ئه‌وان بارزانی ده‌لێـ”ئێمه دژی هه‌ر رێكخراوێكین هانی توندوتیژی بدات، له كوردستانی عێراق هیچ رێكخستنێكی ئیخوان موسلمین بوونی نییه”.
هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌شلێـ” ” له‌وانه‌یه لێره و له‌وێ ئه‌حزابی هاوسۆزیان هه‌بێت، به‌ڵام له واقیعدا سێ حزبی ئیسلامی هه‌یه (یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و هه‌ندێك له سه‌له‌فییه‌كان) ئه‌وانیش نكۆڵیان له‌وه كردووه كه رێكخراوی ئیخوانیی بن، ههڵسوكهوتهكانیشیان له سنووری خۆیدا ته‌حه‌مول ده‌كرێت، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم هیچ حزبیكی ئیسلامی سونی یان شیعی، به هزرێكی تونده‌وه ده‌ست له كاروباری ده‌وڵه‌ت وه‌ربدات”.