بارزانی له‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له كوردستان بزانه چی ده‌لێـت
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی سعودی باسی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌عێراق و كوردستان ده‌كات، ده‌لێـ “دەمانەوێ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش و بەرژەوەندیی هاوبەش بێت. ناشمانەوێ هیچ لایەک دەستتێوەردان لە کاری ئەوی دیکەدا بکات. بەڵام دووپاتیدەکەمەوە کە ویسایەتی کەس لەسەر خۆمان قبوڵناکەین”.
مه‌سعود بارزانی هه‌روه‌ها بۆ رۆژنامه‌كه‌ی سعودی ده‌شلێـ”سلێمانی بەهۆی پێگەی جوگرافییەوە رەنگە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران وەکو پەیوەندییەکانی هەولێر لەگەڵ ئێران نەبن، بەڵام ئەوە چەسپاوە کە سیاسەتی هەرێمی کوردستان بریتییە لە قبوڵنەکردنی دەستتێوەردان و ویسایەتی ئێرانی”.
دەربارەی مەترسیی ئەوەش کە ئێران هاوشێوەی هەریەکە لە عێراق و سووریا و لوبنان و یەمەن دەست بەسەر هەرێمی کوردستانیشدا بگرێت، بارزانی دەڵێت: “بڕیاری ئێمە روونە، نامانەوێ لەگەڵ ئێران تووشی پێکدادان بین یان بکەوینە ململانێوە، بەڵام ئەو جۆرە جووڵانەوانە یان هەر جووڵانەوەیەکی دیکەی ئێرانی ناتوانین رێگە بدەین بگاتە هەرێمی کوردستان.
هه‌ر له‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران بارزانی ده‌شلێـ”دەستتێوەردانی ئێران لە کاروباری هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی رەتکراوەیە، تەنانەت ئەگەر ئەو دەستتێوەردانە لە پایتەختە عەرەبییەکاندا بەردەوام بێت، ئێمە ناهێڵین هەرێمی کوردستان بکەوێت”.