پارتی و گۆڕان به‌یانی كۆده‌بنه‌وه‌ مه‌لا به‌ختیاریش ده‌لێت موژده‌ی خۆش ده‌بیستن

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، سبه‌ی دووشه‌ممه‌، پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر كێشه‌ی دووساڵه‌ی نێوانیان كۆده‌بنه‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ش هه‌ردوولا له‌كۆبوونه‌وه‌دا شانده‌كانیان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌لێت سبه‌ی موژده‌ی خۆش له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان ده‌بیستن”.

عارف روشدی راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ده‌ست نیشان كردنی شاندی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبۆته‌وه‌ و له‌ئێستاشدا شانده‌كه‌ ده‌سنیشان كراوه‌”.

هه‌ر له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نێوانی پارتی و گۆڕان، د. سه‌یوان فه‌ره‌ج ئه‌ندامی جڤاتی گشتی گۆڕان ده‌لێت وه‌ك ئاماده‌ كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڕان ئه‌مڕۆ گۆڕان كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، ده‌لێت بۆ ئاماده‌كاری بۆ پێشوازی له‌ پارتی گۆڕان كۆبوونه‌وه‌ خۆی ده‌كات”.

شایانی باسه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ پرێس كۆنفراسێكی دا رایگه‌یاند كه‌ به‌یانی چاوه‌روانی موژده‌ی خۆی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان بكه‌ن”.
Back to top button