نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ریفراندۆم له‌كه‌ركووك ده‌كرێت
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ يان كۆبيش نوێنه‌رى تايبه‌تى ئه‌ميندارى گشتى نه‌ته‌وه يهكگرتوهكان (يۆنامى) له عێراق، نه‌جمه‌دین كه‌ریم رایگه‌یاند، ریفراندۆم له كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌درێت”.
ئەمڕۆ نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگارى کەرکووک لە کۆبوونەوەکەدا له‌گه‌ڵ كۆبيش جه‌ختیان له گرنگى ديالۆگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه و به‌هه‌نگاوێكى باشى ناوبرد و ستايشى سه‌ردانی ليژنه‌ى باڵاى ريفراندۆمى كرد بۆ به‌غدا و ديدارهكانيانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق و حزب و قه‌واره سياسييه‌كان کرد”.
هه‌روه‌ها نەجمەدین کەریمیش جەختی كرده‌وه كه‌ركووك به‌شدارى پرۆسه‌ى ريفراندۆم ده‌كات و جەختیشی لەوەکردەوە کە هەڵبژاردن لە شاری کەرکووک هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق بەڕێوەدەچێت. گوتیشی بێبه‌شكردنى كه‌ركووكى له‌و پرۆسه‌يه به زوڵمێكى گه‌وره‌ى دیکە ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى شاره‌كه ناوبرد.