وه‌زاره‌تی كاره‌با:له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م شه‌ش خاڵه‌دا كاره‌با به ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌فرۆشرێت
ماوه‌یه‌كه قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر بوونی فرۆشتنی كاره‌با به ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی كاره‌بای هێنا ده‌نگ له سه‌ر فرۆشی كاره‌با به ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه” هۆگر شاڵی، بریكارى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان، ده‌لێـ”فرۆشتنى كاره‌با بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان هیچ كاریگه‌رییه‌كى خراپى له‌سه‌ر كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان و دابینكردنى كاره‌با بۆ هاووڵاتیان نابێت.
هۆگر شاڵی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”فرۆشتنى كاره‌با به ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان هیچ ڕهنگدانهوهیهكى له‌سه‌ر ماوه و جۆری پێدانى كاره‌با به هاووڵاتییان نابێت، هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ى له نێوان وه‌زاره‌تى كاره‌با و كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنانى كاره‌با هه‌یه، وه‌زاره‌ت مه‌رجه ڕێژه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو به كۆمپانیاكان بدات، به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت تواناى وه‌رگرتنى كاره‌باى له وێستگه‌كانى كاره‌با نه‌بێت، ئه‌وا كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با بۆیان هه‌یه كاره‌باكه به ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بفرۆشن، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با داوای ڕێگه پێدانیان پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه‌یان پێ بدرێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ گرێبه‌ستێك واژۆ بكه‌ن، ده‌شڵێ: “دواى پێداچوونه‌وه داواكارییه‌كه‌مان په‌سه‌ند كرد، چونكه له ڕووى ته‌كنیكى و ئابوورییه‌وه سوود به هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت”.
وه‌ك ڕوونیكرده‌وه، سووده‌كانى په‌سه‌ند كردنى گرێبه‌ستى هه‌نارده‌ى كاره‌با بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتوون له:
1. له ڕووى مرۆییه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه كاره‌كه به به‌رز هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ كراوه.
2. له‌رووى سیاسییه‌وه هاوكاریكردنى حكوومه‌تى فیدراڵ له‌م كاته‌دا كه شه‌ڕى داعش له كۆتایی دایه، واده‌كات ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت.
3. له‌ڕووى داراییشه‌وه وه‌زاره‌تى كاره‌با له پێدانى قه‌ره‌بوو به كۆمپانیاكان بهرههمهێناى كاره‌با، ڕزگارى ده‌بێت.
4.به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ى له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بادا هه‌یه، هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێژه‌ى 50% شه‌ریكى سوودى ئه‌و كاره‌بایه‌ى ده‌بێت كه به حكوومه‌تى فیدراڵ، ده‌فرۆشرێت .
5. حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێژه‌یه‌ك له پاره‌ى فرۆشتنى كاره‌با بۆ ده‌روه له وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ى هێڵ و وێستگه ناوهندییهكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌كارده‌هێنن بۆ هه‌نارده‌كردنى كاره‌باى فرۆشراو، هه‌روه‌ها به‌پێی گرێبه‌ستى واژوكراو له نێوان كۆمپانیاى وه‌به‌رهێنان و حكوومه‌تى فیدراڵ سوته‌مه‌نى بۆ به‌گه‌ڕ خستنى ئه‌و یه‌كانى دابین ده‌كات، هه‌ر بۆیه به‌هیچ جۆرێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر بوونى گازوایل له هه‌رێمى كورستان نابێت.
6.به‌پێی گرێبه‌ستى واژوكراو له نێوان وه‌زاره‌تى كاره‌با و كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنان، هه‌ركاتێك حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تواناى دابینكردنى سوته‌مه‌نى هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنى كاره‌باى زیاتر، گرێبه‌ستى واژوكراو بۆههناردهكردنى كاره‌با بۆ ده‌روه‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.