گۆڕان: رێكه‌وتنێكی سیاسی نوێ له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كه‌ین
پاش دوو ساڵ له‌داواكردنی پارتی له‌باره‌ی رێكه‌وتنێكی نوێ گۆڕان له‌ئێستادا داوای رێكه‌وتنێكی سیاسی نوێ له پارتی ده‌كات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی كێشه‌كانی په‌رله‌مان، كه بووه هۆی دابه‌شبوونی هێزه سیاسیه‌كان، تێكچوونی یه‌كرێزی هێزه‌كان، گۆڕان داوای پارتی له‌باره‌ی رێكه‌وتنی نوێ سیاسی ره‌د ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئێستا جیاواز له بۆچوونی دوو ساڵه‌ی خۆی داوای رێكه‌وتنی نوێی سیاسی ده‌كات”.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، له‌باره‌ی رێكه‌وتنی سیاسی پارتی و گۆڕان ده‌لێـ” كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی پارتی و گۆڕان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسیه‌كانی نێوانیان هه‌نگاوێكی گرینگه، ده‌لێـ”ئەگەری ئەوە ھەیە لەکۆبوونەوەکەدا گۆڕان و پارتی باس لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی سیاسی بکەن”.
نزار مه‌حموود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان كه وابریاره به‌یانی له گردی زه‌رگه‌ته له‌شاری سلێمانی به‌رێوه بچێت، ده‌لێت”کۆبوونەوکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ھەنگاوێکی گرنگە، چونکە ھەموو کۆبوونەوەیەک کە گفتوگۆی تێدا بکرێت، بێگومان دەرگا بەڕووی چارەسەرکردنی کێشە چەقبەستووەکان دەکاتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە: “سبەینێ شاندە باڵاکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەلایەن عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندوە پێشوازیان لێ دەکرێت، ھەروەھا لەناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی چڕ‌وپڕ لە بارەی کێشەکانەوە دەکرێت، باس لە چارەسەرکردنی سیستەمی پاشەکەوتکردنی مووچە دەکەین، ھەرواھا کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەمان دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پاکێجێکی چەند خاڵی ئامادە دەکەین”.
نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نێشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”کاتی ئەوە ھاتووە، پارتی و گۆڕان و لایەنە سیاسییەکانی دیکە کێشەکان چارەسەر بکەن، چونکە چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی کوردستان باشە، لەبەرئەوەی ناکرێ خەڵکی بەدەست ئەم کێشە چەق بەستووانەوە بناڵێنێت، بۆیە ئەگەرێکی زۆر ھەیە لەکۆبوونەوەکەماندا باس لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی سیاسی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بکەین، چونکە ئێمە وەک گۆڕان ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان بەکارێکی باش دەزانین، دواجار کۆبوونەوە و ڕێککەوتنی لایەنەکان کارێکی باشە و کێشەکان بەرەو چارەسەرکردن دەبات”.