سه‌عدی پیره‌: ئێمه‌ بۆ پۆست و پاره‌ له‌به‌غدا نین

گوته‌بێژی شاندی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ره‌تیكرده‌وه‌، شانده‌كه‌ی هیچ جۆڕه‌ سازشێكی كردبێت و ده‌لێـ” ئێمه‌ بۆ پۆست و پاره‌ له‌ به‌غدا نین و ره‌تشی كرده‌وه‌، شانده‌كه‌يان هيچ جۆره‌ سازشێكى كردبێت و بۆ پاره‌ و پۆست رووى له‌ به‌غدا كردبێت.

سه‌عدی پیره‌ هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند، ئه‌وده‌نگۆیانه‌ی كه‌ گوایه‌ شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا كه‌ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆمه‌، بۆ پله‌ و پۆست له‌ به‌غدان، ره‌تی كرده‌وه‌ هه‌روه‌ها گوتیشی  ئێمه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا و له‌ 1992 و له‌ 2003دا هه‌وڵمان نه‌داوه‌ ده‌وڵه‌تى كوردى درووست بكه‌ين و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌وڵمان داوه‌ عێراقێكى فيدراڵى به‌هێز و هه‌رێمێكى كوردستانى پته‌و له‌ ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ هه‌بێت و به‌ڵێنمان به‌ خه‌ڵكى خۆمان داوه‌ و وتومانه‌ به‌يه‌كه‌وه‌ بوونمان له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگى و هاوبه‌شى و ته‌وافقه‌، ده‌بينين، پرسى هاوبه‌شى ته‌نيا له‌سه‌ر كاغه‌زه‌، پرسى هاوسه‌نگى له‌نگه‌، ته‌وافق له‌ هيچ مه‌سه‌له‌يه‌كدا نييه‌ و تاكڕه‌وى له‌ حوكمڕانى بووه‌ته‌ هۆى درووستبوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر ئێمه‌.

سه‌عدی پیره‌ هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌ و مافی پێشمه‌رگه‌ گوتیشی” ده‌مانه‌وێت بزانين هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ كوێى دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى و به‌رگرى عێراقه‌. بۆ حه‌شدى شه‌عبى له‌ چه‌ند رۆژێك داده‌مه‌زرێت و بڕيار و ياساى بۆ ده‌رده‌چێت و پڕچه‌ك ده‌كرێت و راهێنانى پێ ده‌كرێت، بۆچى پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌موو روويه‌كه‌وه‌ به‌ سه‌رگرانى پشتيوانى ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا پێشمه‌رگه‌ وه‌زيفه‌ى زۆر گه‌وره‌ى ئه‌نجامداوه‌، هه‌م له‌ پاراستنى سنوورى نێوده‌وڵه‌تى عێراق، هه‌م له‌ شه‌ڕى داعش، له‌ كاتێكدا سوپاى عێراق دواى هه‌شت ساڵ راهێنان به‌رگه‌ى كاتژمێرێك شه‌ڕى داعشى نه‌گرت، گوتيشى: ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌يه‌ نه‌ فيدراڵيى راسته‌قينه‌يه‌ و نه‌ ديموكراسييه‌كى ته‌ندرووسته‌ و تا ئێستا گوێمان لێ نه‌بووه‌ له‌ حكومه‌تى فيدراڵ و كه‌سايه‌تييه‌كانى باسى ده‌سته‌واژه‌ى فيدراڵى ناكه‌ن و ئێمه‌ وه‌ك عاشقى يه‌ك لايه‌نه‌ بووين و ده‌بێت ئه‌و پرسانه‌ بۆمان روونبكه‌نه‌وه‌ و بگه‌ينه‌ ئه‌نجامێكى باش بۆ چه‌سپاندنى مافه‌كانمان.

سه‌باره‌ت به‌ ريفراندۆم، سه‌عدى پيرى گوتى: ئێمه‌ وتوومانه‌ بژارى سه‌ربازى ره‌تده‌كه‌ينه‌وه‌ و نامانه‌وێت له‌ رێى هێز ئه‌نجامه‌كانى ريفراندۆم جێبه‌جێ بكه‌ين و وتومانه‌ ديالۆگ و له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستمان به‌ ديالۆگ كردووه‌، له‌ به‌شێكى ديكه‌ى لێدوانه‌كه‌يدا بۆ كه‌ناڵی كوردستان 24، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره‌، ئه‌وه‌شى گوت: له‌ ئه‌نجامى بڕينى پشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌ى گشتى و شه‌ڕى داعش و هه‌زار كيلۆمه‌تر به‌ره‌ى شه‌ڕ و خه‌رجى شه‌ڕ هه‌رێمى كوردستان ده‌يان مليار دۆلار قه‌رزاره‌ و به‌م نرخه‌ى نه‌وتى ئێستا ئه‌و قه‌رزانه‌ نادرێنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ كاريگه‌رى درووستكردووه‌ له‌سه‌ر مووچه‌ى هاووڵاتيان و درووستبوونى ناڕه‌زايى و ئه‌وه‌ش له‌ ئه‌نجامى نه‌بوونى وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ بۆ داخوازييه‌كانى كورد بووه‌.

Back to top button