یانه‌ی شاهانه‌ سێ خاڵی به‌ده‌ستهێنا و سێ گۆڵیشی تۆماركرد

لەمیانی یارییەكانی وەرزی نوێی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و دیپۆرتیفۆ لاكەرۆنیا رووبەرووی یەكتربوونەوە، له‌ ئه‌نجامدا یانه‌ی ریال توانی به‌بێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ یه‌كه‌م سێ خاڵی وه‌رزه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت.

لەیارییەكەدا یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی (3 – 0) لە یانەی لاكەرۆنیای خاوەن خاك و جەماوەری بردەوە، و گۆله‌كانیش هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (گاریس بێل و كاسیمیرۆ و تۆنی كرۆس) تۆماریان كرد و بردنەوەیان بۆ تیپەكە بەدەستهێنا، له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان.

بەم ئەنجامەش یانه‌ی قه‌ڵای سپی  یەكەم سێ خاڵی بەدەستهێنا بۆ پارێزگاریكردن لە نازناوی خولی ئیسپانیا له‌ وه‌رزی رابردوو كه‌ به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ سه‌ركه‌وت و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

Back to top button