به وێنه…ماڵی كادرێكی پارتی له سلێمانی ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله
شه‌وی رابردوو چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه له ماڵی ئه‌ندامی لقی 21ی پراتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن له شاری سلێمانی.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له شاری سلێمانی له لایه‌ن سی چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له ماڵی (كه‌ماڵ بازیانی) ئه‌ندامی لقی21ی ده‌ووروبه‌ری سلێمانی كراوه، به‌ڵام ته‌قه‌كان هیچ زیانێكی گیانی به دواوه نه‌بووه جگه له زیانی مادی نه‌بێت.
هه‌ر له رووداوه‌كه كه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئه‌نجامدراوه، ماڵی به‌پرسه‌كه‌ی پارتی و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ر فیشه‌ك دراون، به‌ڵام له ئه‌نجامدا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره ماڵی كادیرانی پارتی و باره‌گاكانی پارتی له‌و سنوره ده‌درینه به‌ر گوله و كه‌سیش خۆی به خاوه‌نی بابه‌ته‌كه ناكات.