هێرۆ حه‌قی كه‌بابه‌كه‌ی نه‌وشێروانی داوه‌

خواكوڕك
هه‌فته‌ی رابردوو نیوه‌رۆ خوانێك له‌ كه‌بابخانه‌یه‌كی به‌ناوبانگی شاری سلێمانی له‌ نێوان هه‌ریه‌كه‌ له‌ نەوشیروان مستەفا و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد رێكخرا، خاوه‌نی كه‌بابخانه‌كه‌ ده‌ڵێت، كاك نەوشیروان و هێرۆخان یەكی یەك شیش كەبابیان خوارد و ئەوانی دیكەش یەكی 2 شیش.

هاوژین عەباس ئەبو شوارب، خاوه‌نی كه‌بابخانه‌كه‌ به‌ ئاوێنه‌ی راگه‌یاندووه‌، خواردنی سەر ئەو مێزەی نەوشیروان مستەفا و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەسەری بوون، گران نەبوەو بەهەمووی نەگەیشتۆتە 50 هەزار دینار.

به‌پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك دوای جێهێشتنی شوێنه‌كه‌ ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری ئێستای سلێمانی بڕی خه‌رجی نێوه‌رۆ خوانه‌كه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی به‌ كه‌بابخانه‌كه‌ داوه‌.

رۆژی 15ی ئابی 2016 نیوەڕۆ خوانێك له‌نێوان نەوشیروان مستەفا و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد رێكخرابوو، هاوكات له‌و رۆژه‌دا پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی چه‌ند گوندێكی كوردستانیان له‌ میحه‌وه‌ره‌كانی خازر و گوێر ئه‌نجامده‌دا.

Back to top button