بارزانی كۆتایی هێنا به گفتوگۆی دواخستنی ریفراندۆم
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/03/000901.jpg)
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕێكی جه‌ماوه‌ری دا له‌شاری هه‌ولێر كۆتایی به‌گفتوگۆی دواخستنی ریفراندۆم هێناو رایگه‌یاند، كه شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا بۆ پاش ریفراندۆم گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ده‌لێـ”ئه‌و شانده‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم كه بۆ گفتوگۆ چوونه‌ته به‌غدا، بۆ پرسی فیدراڵیه‌ت و بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌چوون، به‌ڵكو بۆ بارودۆخی پاش قۆناغی ریفراندۆم چوونه‌ته به‌غدا. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه كه له ژێر هیچ فشارێكدا ریفراندۆم دواناخرێت و له 25/9/2017 ئه‌نجام ده‌درێت”.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له كۆڕه‌كه‌ی دا كه له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كان ئه‌نجامدرابوو، رایگه‌یاند “ئێمه پێویستمان به كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆیه تا ببینه دوو دراوسێی باش له‌گه‌ڵ عێراقدا، زۆرمان هه‌وڵدا و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك تا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا باش بكه‌ین، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانمانیان شكست پێهێنا، هه‌وره‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خاڵی خستووه‌ته سه‌ر پیته‌كان و رایگه‌یاندووه “شاندمان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستان له‌باره‌ی فیدراڵیه‌ت و پرسه‌كانی بوودجه نه‌ناردۆته به‌غدا و گوتوویه‌تی ” ئێمە نامانەوێ دەوڵەتێکی نەتەوەیی بۆ نەتەوەی کورد دروست بکەین، بەڵکو دەمانەوێ دەوڵەتێکی دیموکراسی، فرە هەرێم و فرە ئایین لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون دروست بکەین”.
مه‌سعود بارزانی هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند”له ژێر هیچ فشاریكدا ریفراندۆم دواناخه‌ین، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن كاته‌كه گونجاو نییه، ئێمه‌ش پێیان ده‌ڵێن “ئه‌ی كاته‌كه كه‌یه و جێگره‌وه‌ی باشتر چییه؟”.