ئه‌وه‌ی لێنه‌گه‌را به‌رهه‌م ساڵح ببێته هیچ له‌به‌غدا نه‌وشێروا مسته‌فا بوو

هۆكاری پاڵپشتی نه‌كردنی فراكسیۆنه‌كانی كورد له به‌رهه‌م ساڵح بۆ سه‌رۆككۆماری عێراق ئاشكرا ده‌بێت، له‌و باره‌یه‌وه نووسه‌رێك له‌و باره‌یه‌وه چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرا ده‌كات به‌وه‌ی باڵی ده‌سترۆیشتووی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ نه‌وشێروان مسته‌فا رێكه‌وتن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له به‌رهه‌م ساڵح بۆ سه‌رۆككۆماری عێراق و ئه‌وه‌ش بوو وای له‌به‌رهه‌م ساڵح كرد له‌به‌رامبه‌ر فواد مه‌عسووم شكه‌ست بهێنێت له‌ناو فراكسیۆنه‌كانی كوردستانی له به‌غدا”.
رێبوار كه‌ریم وه‌لی نووسه‌ر كه‌ناڵی رووداو له وتارێكی دا نهێنی پاڵپشتی نه‌كردنی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی ئاشكرا ده‌كات له‌وه‌ی كه ده‌نگ به به‌رهه‌م ساڵح نه‌ده‌ن و ده‌لێـ” له‌پاش تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان گۆڕان و پارتی، باڵی ناوه‌ندی بریاری ئه‌وه به‌ده‌رفه‌ت زانی بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رجێك بسه‌پێنێت، به‌سه‌ر باڵی ده‌سترۆیشتووی یه‌كێتی كه ده‌م و ده‌ست به‌رهه‌م ساڵح بچێته جێگای فواد مه‌عسووم، له وتاره‌كه‌ی دا ده‌نووسێـ” باڵی ناوه‌ندی بریار بە نووسراو پێشنیازی ئەوەیان كرد كە دەتوانن دەمودەست ئەو پۆستەی بدەنێ (واتا دكتۆر فوئاد لابدەن و ئەوی لە جێگە دانێن)، بەڵام ئەو قەبوڵی نەكرد. ئەڵبەتە ئەوە دوای ئەوە هات كە نێوانی گۆڕان و پارتی تێكچوو، چونكە موسەبیبی سەرەكی لە دەرنەچوونی دكتۆر بەرهەم لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی فراكسیۆنە كوردستانییەكان، نەوشیروان مستەفا بوو كە ئەوسا گوشاری لە پارتی دەكرد رێ نەدەن دكتۆر بەرهەم ببێتە پاڵێوراوی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری!.
رێبوار كه‌ریم وه‌لی هه‌ر له‌باره‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌لێـ” هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی دكتۆر بەرهەم ساڵح بۆ سەركردایەتیی یەكێتی و تەنانەت دروستكردنی ترۆیكایەك تا كۆنگرە فەشەلیان هێناوە. لەناو یەكێتیدا هەموو حیساب و كتابەكان لەسەر ئەوە بوو كە دەكرێ دكتۆر بەرهەم بە پێدانی پۆستی سەرۆككۆماری لە بەغدا قانع بكرێت”.
هه‌ر له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح رێبوار كه‌ریم وه‌لی نهێنی سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران ئاشكرا ده‌كات كه به‌رهه‌م ساڵحیش له ئێران بووه ده‌نووسێـ”لەم رۆژانەدا (بێگومان دوای سەفەری سەرۆكی حكومەت بۆ تاران)، دكتۆر بەرهەمیش لە ئێران بوو، بانگهێشتی ئەمجارەی ئێرانییەكان بە ئاراستەی یەكخستنەوەی ناو ماڵی یەكێتی نەبوو، بگرە بۆ سەرمایەگوزاری بوو لەسەر ئایندەی دەڤەری سەوز و نیلی. ئەوان دڵنیان كە ئیتر دكتۆر بەرهەم ناگەڕێتەوە ناو یەكێتی و كوردیش لە بڕیاری ریفراندۆم و سەربەخۆیی پاشگەز نابنەوە، بەڵام ئێران دەوڵەتێكە كە هەموو حساباتی خۆی لەگەڵ كورد لەسەر سەربەخۆیی تێكنادات، بە پێچەوانەوە حیساب بۆ دوای سەربەخۆیی دەكات و ئومێدێكی زۆریان لەسەر ئایندەی سیاسیی ئەو پیاوە هەڵچنیوە.