خاتەمی بۆ خامنەیی:بەسیەتی

 
لە پەیامێکیدا سەرکردەی دیاری ریفۆرمخوازان محمد خاتەمی داوا لە عەلی خامنەیی ڕابەری کودەتای ئێران کرد کە کۆتای بە گۆشگیری سەر سەرکردەکانی ڕەوتی ڕیفۆرم بهێنێت.
 
بۆ یەکەم جارە داوایەکی لەو جۆرە ڕاستەوخۆ لە خامنەیی دەکرێت و ئەوەش دوای تێک جونی تەندروستی مەهدی کەڕوبی دێت کە یەکێکە لە سەرکردە گۆشەگیرکراوەکانی ڕەوتی ڕیفۆرم.
 
وڵاتی ئێران بەوە ناسراوە کە بەردەوام لە هەوڵی تیرۆرکردن و زیندانی کردنی سەرکردە دیارەکانی دژبەریەتی و لە مێژووشدا چەندین سەرکردەی کوردی لە ناوخۆو دەرەوەی ئێران تیرۆر کردووە و زۆرجاریش ڕۆژنامەنوسان بە وڵاتی زیندان و تیرۆر ناوی دەبەن.
Back to top button