مه‌سعود بارزانی: سیسته‌می ده‌وڵه‌تی كوردستان سیسته‌می فیدرالی پارێزگاكان ده‌بێت و مه‌ركه‌زی نابێت

 
له‌كۆبوونووه‌یه‌ك له‌گه‌ل سه‌ندیكا كان، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌پایته‌ختی كوردستان رایگه‌یاند، سیسته‌می داهاتووی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌تێروانینی مندا سیسته‌می مه‌ركه‌زی نابێت، ده‌بێت سیسته‌مێكی ئازاد بێت، هه‌موو پارێزگاكان ئازاد بن، هه‌روه‌ها بارزانی گوتیشی مه‌ركه‌زی له‌كوردستان جێبه‌جێ نابێت”.
 
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی پێكهاته‌كانی كوردستان، گوتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك من له‌گه‌ل ئه‌وه‌ نیم ده‌سته‌واژه‌ی( كه‌مینه‌) به‌كار بهێنرێت، ئه‌گه‌ر رێژه‌یان ده‌كه‌سیش بێت، بۆیه‌ ده‌مه‌وێت لێره‌وه‌ بلێم كه‌ ئه‌وان مافی ته‌واویان له‌كوردستان هه‌یه‌، له‌ سیسته‌می حكومرانی ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌ ده‌ستوور جێگیر بكرێت، ده‌لێت من بۆچوونم وایه‌ نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌وان به‌ڵكو بۆ هه‌موو پارێزگاكانیش سه‌ربه‌خۆی باش هه‌بێت، سیسته‌می مه‌ركه‌زی نه‌بێت”.
 
هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، راشی گه‌یاند، له‌داهاتووی كوردستاندا، هه‌موو ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌وڵه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌بێت، دیموكراسی ته‌واو بۆ گه‌ڵی كوردستان دسته‌به‌ر ده‌كرێت”.
Back to top button