بارزانی باسی قسه‌یه‌كی جۆبایدن ده‌كات له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان
ئه‌مرۆ 21ی 8ی 2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری دا له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاكانی كوردستان، رایگه‌یاند:”بەشێک لە هێزە عێراقییەکان، باس لەوە دەکەن ریفراندۆم پێشێلکردنی دەستوورە، ئێمە دەپرسین ئەگەر لە دەستوور مافی ریفراندۆم بە کورد نەدراوە، ئەی کێ مافی پێشێلکردنی مادەی 140ی بە ئێوە داوە؟، هه‌روه‌ها ئەوەشی خستە روو “سەرکێشی بڕیاردان لە سەرکێشی مانەوە و چاوەڕوانی باشترە، لەگەڵ ئەوەش ناوماڵی کورد لە ھەموو شتێک گرنگترە، پێموایە ھەنگاوی باشیش نراوە، تەمەناش دەکەم پارتی و گۆڕان بگەنە چارەسەر”.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌وره‌ها گوتیشی” زۆرمان لەگەڵ بەغدا، ئەمریکا، ھاوپەیمانان ھەوڵ دا، کە ئێمە تەحەمولی ئەو وەزعە ناکەین، ئەوان دەیانگوت ئەوە کارتی فشارە، بۆ ئیمتیازە، بۆ ھیچ نییە، بەڵام ئێمە بۆ ئیمتیاز ریفراندۆم ناکەین، کاتی خۆی ئەو قسانەم لەگەڵ ئۆباماش کرد، دواتر لەگەڵ جۆ بایدن (جێگری سەرۆكی ئەمەریكا)، ئەو پێی گوتم دڵنیام لە تەمەنی خۆمان سەربەخۆیی کوردستان دەبینین، بۆیە دەبوایە زووتر ئەو بڕیارە بدرایە، بڕیارەکە تاخیریش بووە، ریفراندۆم مومارەسەیەکی ئاشتییانەی مافی خۆمانە، چونکە پێشی ئەو وەزعە تێک بچێت، دەبێت چارەسەرێکی بۆ بدۆزینەوە، تەوافوق تێکچووە و زۆرینە خۆی سەپاندووە، بۆیە ریفراندۆم تاوان نییە، بەڵکو رێگری کردن لە بڕیاردانی گەلێک بۆ چارەنووسی خۆی، تاوانە”.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، باسی لەوەش کرد کە دەوڵەتی کوردستان وەک عێراق نابێت، ھی گشت پێکھاتەکانی کوردستان دەبێت، گوتیشی “ئەگەر خوانەخواستە ریفراندۆم سەری نەگرت، خەتاکەی ھەموو لەسەر من دابنێن، ئامادەم سەریشی لەسەر دانێم، ئەگەر سەریشی گرت، ئەوە وڵات بۆ ھەمووانە”.