یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكیتر رێكه‌وتن
خواكوڕك
ئه‌مرۆ سێشەممە 23ی ئابی 2016، سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بە بەشداری نەوشیروان مستەفا و بەرهەم ساڵح و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كۆبووەنەوەیەكیان ئەنجامدا.
به‌هۆی بێ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی رۆژی 21/8/2016 سه‌باره‌ت به ئالوگۆڕێ پۆستی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، ئه‌مرۆ جارێكی‌تر سه‌ركردایه‌تی ئه‌م دوو حزبه كۆبوونه‌وه و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكیتر رێكه‌وتوون.
له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ره‌نجامه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا كران كه پێكهاتبوو له دووخاڵ:
1. جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی له هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، كه له رێككه‌وتی 9/12/2014 له‌نێوان هه‌ردوولادا واژۆكراوه.
2.رۆژی پێنجشه‌ممه 25/8/2016 ئاڵوگۆڕ له پۆسته‌كانی هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بدرێت.