ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی: هەڵوێستی بارزانی هەڵوێستی هەموومانە
پرسی سازدانی ریفراندۆم لە باشووری كوردستان لە ئێستادا زۆرترین قسەو باسی لە بارەوە دەكرێت, ئەگەر چی تا ئێستا پارت و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان نەیان توانیوە كۆدەنگی لەسەر ئەم پرسە دروست بكەن, ئەندامێكی سەركردایەتی پەكێتیش دەلێت:” یەكێتی بە دڵ پشتگیری لە ڕیفرندۆمی هەرێمی كوردستاندا دەكات و دەشڵێ هەر بەرپرسێكی باڵای ناو یەكێـتی بچێتە ناو بەرەی (نەخێر)ەوە، لەناو یەكێتی دەردەكرێ.
جەمیل هەورامی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان, رایگەیاندووە:” بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی، بڕیارمان داوە لەگەڵ ڕفراندۆمی هەرێمی كوردستاندا بین، بۆیە هەر كەسێك لەناو یەكێتی بچێتە ناو بەرەی نەخێر لە هەر پله و پۆستێكدا بێ لەناو ڕیزەكانی یەكێتی دەردەكرێت.
لە بارەی هەلوێستی یەكێتی لەسەر بارزانی جەمیل هەورامی گوتی بارزانی، فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەیە، هەڵوێستی بارزانی هەڵوێستی هەموومانە، داعش هاتووە وڵاتەكەمان داگیر بكات، ئێمەش بەرگریمان لە دژ ئەو دوژمنە سەرسەختە كردووە، گرنگ ئەوەیە پارتی و یەكێتی لە شەڕی نەگریسی داعش، توانیویانە بەرگری لە خاكی پیرۆزی كوردستان بكەن.