خواكوڕك دواین زانیاری لەبارەی بومەلەرزەكەی هەلەبجە بڵاودەكاتەوە
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 21ی ئاب بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.4 پلە شاری هەڵەبجەی هەژاند.
فازیل ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، كاتژمێر 3:35 دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 21\8\2017، بوومەلەرزەیەك شاری هەڵەبجەی هەژاند.
وتیشی، “بوومەلەرزەكە بەگوڕی 3.4 بە پێوەری ڕێختەر لە قوڵایی هەشت كیلۆمەتر لەژێر زەوی، بەدوری 24 كیلۆمەتر لە پارێزگای هەڵەبجەوە تۆماركرا”.
ئاماژەی بەوەشكردوە، كە هاوڵاتیان هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.