نەجمەدین كەریم: ئاڵای كوردستان ناهێنرێتە خوارەوە
دوایئەوەی دادگای كارگێری بەغدا بڕیاری هێنانە خوارەوەی ئاڵای كوردستانی لە كەركووك دەركرد, بڕیارەكە بووە جێگەی نیگەرانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك و خەلكی ئەم شارە, پارێزگاری كەركووكیش رایگەیاند ئاڵای كوردستان ناهێنرێتە خوارەوە بە هیچ شێوەیەك.
د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك لە كۆبونەوەی بەڕێوەبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شاری كەركوك رایگەیاند “لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان گفوتگۆی كردووە ئەوەی پێ راگەیاندوە دووپاتیكردەوە كە شاری كەركوك بەشداری پرۆسەی ریفراندۆم دەكات و ئەو پرسە چارەنووسی كەركوك دیاری ناكات بەڵكو خەڵكەكەی لە رێگای ماددەی 140ی دەستوورەوە چارەنوسی كەركوك دیاری دەكەن”.
نەجمەدین كەریم ئاماژەی بەوەداوە ” هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوك بەبێ هیچ مەرجێك جێبەجێدەكرێت و بڕیارێكی دادپەروەرانەیە دەرهەق بە هاووڵاتیانی كەركوك ئەگەرچی زۆر دواكەوت كە چەندین ساڵە لەو مافە دەستوورییە بێبەش كراون بەهۆی ئەو هەڵبژاردنهەوە هاوسەنگی بۆ شارەكە دەگێڕێتەوە بۆیە بە دڵنیاییەوە جێبەجێ دەكرێت”.
پارێزگاری كەركوك ئەوەشی وتووە “ئاڵای كوردستان هاوشانی ئاڵای عیراق لە كەركوكدا هەڵكراوە ناهێنرێتە خوارەوە لەسەر دامودەزگاكانی شارەكە”.