ڤیدیۆی شكاندنی شكۆی په‌رله‌مان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند دڵۆپه‌ ئاوێك به‌ په‌رله‌مانتار به‌هار محمودیان داكرد،( یوسف محه‌مه‌د) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڵاو كرایه‌وه‌، چه‌ند دڵۆپه‌ ئاوێك، له‌لایان هاوڵاتیه‌ك وه‌ك ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین به‌ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی گۆڕانی داكرد، به‌ شكاندنی شكۆی په‌رله‌مانی كوردستان پێناسه‌ی كردوو، رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ به‌هار محمود ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان كراوه‌ شكاندنی شكۆی په‌رله‌مان بووه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌لێت ناخی گۆڕان له‌م دوو ساڵه‌ی كه‌ له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت دوورخرانه‌وه‌، دژ به‌هه‌موو به‌هاكانی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و دژ به‌دروشمه‌كانی خۆشیان وه‌ستانه‌وه‌”.

له‌سه‌ره‌تا دروست بوونی گۆڕان ( له‌ژێر ناوی ئازادی سیاسی و دیموكراسی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و نانمان ناوێت، ئازادیمان ده‌وێت، ده‌بێت یاساكانی كه‌ ره‌هه‌ندی نیشتمانی هه‌یه‌، به‌ته‌وافقی سیاسی تێپه‌ر ده‌بێت له‌ خه‌باتی په‌رله‌مانی دا و  چه‌ندانی تر كه‌ له‌گۆڕاندا ده‌ستی پێكرد، پاشا هه‌موو ئه‌و دروشمانه‌ كه‌وتنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڕان، دژیان وه‌ستایه‌وه‌، له‌دوو ساڵی رابردوو گۆڕان له‌هه‌موو دروشمه‌كان، په‌شیمان بووه‌ و به‌سه‌ختیش كه‌وته‌ به‌رامبه‌ر هه‌ندێك له‌ دروشمه‌كانی خۆی”.

له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ده‌سپێكی ژیانی په‌رله‌مانی گۆڕان، چه‌ندین جار له‌ناو په‌رله‌ماندا، به‌كورسی شكاندن و ده‌به‌ی ئاو هاوێشتن، كاری په‌رله‌مانیان ده‌ستپێكرد، له‌ میدیاكانیش دا به‌ خه‌باتێكی مه‌ده‌نی و سیاسی و دیموكراسی پێناسه‌یان ده‌كرد، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه‌، خه‌باتی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر بنه‌مایی گوشاری ئۆپزسیۆنی و شه‌ڕ كردن له‌سه‌ر مافی هاوڵاتیان له‌نێوان په‌رله‌مانتاران ئاساییه‌، له‌ دونیا میلله‌تاندا هه‌بووه‌، به‌ڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌، خه‌باتی په‌رله‌مانی به‌و جه‌شنه‌ی گۆڕان ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مایی باوه‌ر بوون بێت، به‌ دیموكراسی و ئازادی، كه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ خۆی باوه‌ری پێ بێت، نه‌ك دڵۆپه‌ ئاوێك بكاته‌ بابه‌تی شكاندنی شكۆی په‌رله‌مان”.

https://www.youtube.com/watch?v=Xmydmn4kdPA

هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێیان گۆڕان هیچ گوتارێكی ستراتیژی سیاسی نیه‌، له‌ماوه‌ی رابردوو، دژی هه‌موو دروشمه‌كانی خۆی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ئێستادا گۆڕان فریای هه‌ڵوێسته‌كانی رۆژی خۆشی ناكه‌وێت، به‌یانی یان په‌شیمانه‌ یان دژیه‌تی، ده‌لێن دوو ساڵه‌ پارتی داوای رێكه‌وتنێكی نوێ له‌گۆڕان ده‌كات، به‌ڵام گۆڕان دژی وه‌ستایه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌بێ مه‌رج كارا كرایه‌وه‌، گۆڕان داوای رێكه‌وتنی سیاسی له‌ پارتی كرد بۆیه‌ ئه‌مه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌، گۆڕان گوتارێكی سیاسی نیه‌، دژ به‌خۆیه‌تی و جێگای متمانه‌ی سیاسی نیه‌ و ده‌لێن ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ ده‌ست له‌لایان گۆڕان، مه‌ترسیه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی چونكه‌ ئه‌م هێزه‌ له‌بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و دیموكراسی و ئازادی دا، هێچ باوه‌رێكی نیه‌ به‌ڵكو زۆر دژیه‌تی و چونكه‌ عاشقی حزبی قائیده‌”.

Back to top button