لە خواكوڕكەوە راستەوخۆ دیاردەی رۆژگیرانی ئەمریكا ببینە
ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەمریكا دیاردەی رۆژگیران روویدا. ژمارەیەكی زۆر لە زانایانی گەردوونی ئەمریكا لە چەند شوێنێكی دیاریكراو كۆبوونەوەتەوە و چاودێری رۆژگیرانەكە دەكەن.
هاوكات بەشێك لە دانیشتوانی ویلایەتە جیاوازەكانی ئەمریكا، چاویلكەی تایبەتیان لە چاو كردووە و سەیری دیاردەكە دەكەن.
رۆژگیرانەكە لە 10 ویلایەتی ئەمریكا لە سەر زەریاوە بۆ سەر زەریا روودەدات و جوڵەی خۆر و مانگ و زەویش بەجۆرێك دەبێت كە 99 ساڵە بەم شێوەیە رووینەداوە، هەربۆیە بایەخێكی زۆری پێدەدرێت.