نهێنی قه‌رزه‌كانی عێراق ئاشكرا ده‌بێت و عێراق پێویستی به‌ چڵ ساڵ قه‌رزدانه‌وه‌ هه‌یه‌

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، حكومه‌تی عێراق 170 ملیار دۆلار قه‌رزاره‌، تاوه‌كو ئێستا عێراق به‌فه‌رمی دانی به‌وه‌ داناوه‌ كه‌ بڕی111 ملیار و 725ملیۆن دۆلار قەرزارە، به‌ڵام ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی عێراقی ده‌لێت ئه‌وه‌ی راگه‌یاندراوه‌ بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی عێراقه‌، عێراق نزیكه‌ی 170 ملیار دۆلار قه‌رزاره‌”.

په‌رله‌مانتارێكی عێراقی كه‌ ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه‌ به‌میدیا عه‌ره‌به‌كانی راگه‌یاندووه‌، عێراق 170 ملیار دۆلار قه‌رزاره‌، ژێرخانی ئابووری عێراق وێرانه‌، بودجه‌ی عێراقیش تا 5 ساڵی تریش هه‌ر بۆ چه‌ك و شه‌ڕه‌كانی ناو عێراق سه‌رف ده‌كرێت، قه‌رزه‌كانیش هه‌روا دێت كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت، له‌ئێستادا بۆ دانه‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌، عێراق پێویستی به‌ چڵ ساڵ هه‌یه‌ كه‌ بتوانێت ئه‌و قه‌رزانه‌ بداته‌وه‌”.

پێشتر ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی عێراقی له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكرای كردبوو، كه‌ قه‌رزه‌كانی عێراق گه‌یشتۆته‌ هێلی سوور، ده‌لێـ”حکوومەتی عێراق پارەیەکی زۆر قەرزدارە و بەو پێیە هەر هاووڵاتییەکی عێراق به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی كه‌ به‌فه‌رمی بلاوكرایه‌وه‌ شەش هەزار دۆلار قەرزدار دەبێت به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایه‌ی كه‌ له‌ئێستادا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، عێراق 111 ملیار دۆلار قه‌رزار نیه‌ به‌ڵكو 170 ملیار دۆلار قه‌رزاره‌”.

ئه‌حمه‌د جاجی ره‌شید ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی دارای له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌شلێـ” ئابووریی عێراق تاسەر ئێسقان لەرزۆکە و کەموکوڕی و کێشەی گەورە لە ھەیکەلی ئابووری وڵاتدا ھەیە و ئێستا لەڕووی قەرزەوە عێراق گەیشتووەتە ھێڵی سوور کە بە ھێڵێکی مەترسیدار دادەنرێت”.

Back to top button