پـۆلیسی ئیسپانیا: ئەنجامدەری هێرشەكەی بەرشلۆنە كوژرا

پـۆلیسی كاتالۆنیای ئیسپانیا پشـتڕاستی كردەوە ئەو كەسەی ئەمڕۆ دووشەممە لە گوندێكی ڕۆژئاوای شاری بەرشلۆنە كوژرا ئەو تاوانبارەیە كە هێرشەكەی ڕۆژی پـێنجشەممەی ئەنجام دا.

پـۆلیس لەسەر تویتەر هەواڵەكەی پشـتڕاستكردەوە كە یونس ئەبو یەعقوب لە گوندی سوبێراتس كوژرا. دەشڵێن هێلەكێـكی لە بەردابووە كە گۆمان دەكرا بۆمبێت.

جێی ئاماژەیە لە هێرشەكەی ڕۆژی پـێنجشەممە ناوبراو بە ئۆتۆمبیلێـكی ڤان دەیان كەسی كرد بە ژێرەوە و لە ئاكامدا 15 كەس گیانیان لەدەستدا كە چوار ژن و دوو منداڵیان لە نێودابوو و بریتیبوون لە 6 ئیسپانی و 3 ئیتاڵی و 2 پورتوگالی و كەنەدیـیەك و بەلجیكیـیەك و ئەمەریكایـیەك و بەریتانیـیەك.هەروەها 120 كەسی دیكە برینداربوون.

Back to top button