فوئاد مەعسووم یاسایەكی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران و حەشدی شەعبی پەسند كرد

 

دوای ئەوەی هەر یەكە لە یاسای ژمارە 44ی ساڵی 2017 كە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندكرا كە پەیوەستە بە بودجەی گشتی , ئەمرۆ لە لایەن سەرۆك كۆماری عێراق پەسەندكرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (21/ 8/ 2017) ڕای گەیاند، سەرۆك كۆمار “یاسای هەمواركردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ ژمارە 44ی ساڵی 2017″ی پەسند كرد، كە ئەنجوومەنی نوێنەران پێشتر پەسندیكردووە.

لە ڕاگەیاندراوەكەی سەرۆكایەتی كۆماردا، هاتووە: “فوئاد مەعسوود، سەرۆك كۆماری عێراق، یاسای هەمواركردنی یاسای بودجەی گشتیی، پەسند كرد”.

بەپێی یاساكە، ئەو كورتهێنانەی لە بودجەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی تایبەت و حەشدی شەعبی درووست بووە، پڕ دەكرێتەوە. لەگەڵ پڕكردنەوەی كورتهێنان لە پاداشتەكانی خانەنشینكراوان و پێویستی ئاوارەكان و خەرجكردنی شایستە داراییەكانی بەڵێندەران و جووتیاران و پێویستییەكانی وەزارەتی كارەبا و نەوت و تەندروستی.

ئاماژە بەوەشدراوە، كە یاسا پەسندكراوەكە بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی، بۆ ڕۆژنامەی فەرمی نێردراوە.

Back to top button