مه‌لا به‌ختیار سوره له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی د.كه‌مال كه‌ركوكی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگه‌یاندبوو كه زانیاریه‌كانی مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی 28 وڵات دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن، دوورن له‌راستیه‌وه. ئه‌مرۆ مه‌كته‌بی راگەیاندنی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جارێكی‌تر دووپاتی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقی كرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی مه‌لا به‌ختیار هاتووه، “جەختدەكەینەوە، لەوەی كە: بەڵێ… نوێنەرانی (28) دەوڵەتی یەكێتی ئۆرۆپا، كە بڕیاری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتەكانیان بەنووسراو هێنابوو، لەچوارچێوەی سەردانیان بۆ كوردستان‌و بۆلای لایەن‌و هێزە سیاسییەكان، تەئكیدیان لەپاراستنی یەكپارچەیی خاكی عیراق كردۆتەوەو لەو رووەشەوە، لەبەڵگەنامەیەكدا، كە ئاراستەی لایەنەكانیان كردووە، تیایدا پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عیراق بەپێویست ناودەبەن‌و هەر هەوڵێك بۆ پارچە پارچەكردنی، رەتدەكەنەوە”.
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه ئه‌م وه‌فدانه سه‌ردانی یه‌كێتیان كردووه و به‌ڵگه‌نامه‌كانیشیان ئاراسته كردوون، به‌ڵام ئه‌وه روون نه‌كراوه‌ته‌وه كه‌له چ كاتێك و به چ بۆنه‌یه‌ك ئه‌م سه‌ردانانه ئه‌نجامدراون، و بڵاوكراوه‌ته‌وه “لەنێویشیاندا،ئەو وەفدە، سەردانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یان كرد‌و، ئەو بەڵگەنامەیەشیان ئاراستەی یەكێتیی كردوەو، یەكێتیش بەڵگەنامەكەی لەلایە”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه ده‌ڵێت، “شایانی باسیشە، كە یەكێتی، لەوەڵامدا جەختی كردۆتەوە بۆ وەفدەكە، كە: ریفراندۆم مافی دیموكراسی گەلی كوردستانەو یەكێتیی پابەندی بڕیاری (17) حزبی كوردستانییە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم”.