مهندهلى بڕياريدا بهشدارى له ريفراندۆمى سهربهخۆيى كوردستان بكات
لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان, چین و توێژەكانی كوردستان و شارەكوردستانیەكانی درەوەی ئیدارەی هەرێم بە فەرمی بڕیاری بەشداری كردنیان داوە لە ریفراندۆم, ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی ناحیەی مەندەلی بە كۆی دەنگ، دەنگیان دا بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان.
لە بڕیارەكەدا ئەنجوومەنی شارەدیی مەندەڵی رایگەیاندووە، ناوچەكەیان یەكێكە لە ناوچە دابڕێندراوەكان و لە سنووری ماددەی 140ی دەستووری عێراقە و رووبەڕووی گۆڕانكاری دیموگرافی بووەتەوە و ئەنجوومەنی ناحیەكەش بڕیاریداوە بە سنووری ئیداری ئێستایەوە بەشداری لەو ریفراندۆمە بكات كە بڕیارە لە 25ی ئەیلوولی ئەمساڵ تایبەت بە دەنگدان بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئەنجامدەدرێت.
لە بەشێكی دیكەی بڕیارەكەدا داوا كراوە ناوەندی دەنگدان لە سەنتەری ناحیەكە و ناوچەكانی دەوروبەری بكرێتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان دەنگ بدەن.