ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت هەرگیز ئەمریكا دەست بەرداری كورد نابێت

 

لەگەڵ ئەوەیی چەند جارێك ئەمریكا لە بارەی كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم گوتویەتی تێبینمان هەیە, بەڵام سەركردایەتی سیاسی كوردستان سوورە لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم. ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای گەیاند، هەلومەرج ڕەخساوە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چاوەڕوانی گۆڕانكاری لێدەكرێت.

 

ئەكرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیوكراتی كوردستان ڕای گەیاند، كورد بە بێ خواستی خۆی بووە بە بەشێك لە عێڕاق و لەماوە ڕابردووش جگە لە مەرگەسات هیچی تر بۆ كورد لە عێراق بەرهەم نەهات ڕووداوە مێژووییەكان پڕن لە تاوانی حكوومەتەكانی عێراق ئەوەش سەلمێنەری ئەو راستییەن, كە ڕیفراندۆم باشترین ڕێگە چارەسەرە.

 

ئەكرەم ساڵح ڕوونی كردەوە كە هەلومەرج ڕەخساوە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چاوەڕوانی گۆڕانكاری لێدەكرێت و ئەمەریكا لەم قۆناغەدا دەست بەرداری كورد نابێت.

 

بەرپرسەكەی پارتی ئاماژەی بەوەكرد، ئەوانەی دەڵێن نەخێر بۆ ریفراندۆم هیچ پڕۆژەیەكیان بۆ داهاتوو نییە و تەنیا مەبەستیانە كورد سەتان ساڵی تر ژێردەستە بێت.

 

Back to top button