به‌كارهێنانی ده‌رمانی سه‌ر ئێشه بۆ ماوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چ زیانێكی هه‌یه.؟
به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانی سه‌رئێشه بۆماوه‌یه‌كی درێژ ده‌بێته‌هۆی تووشبوون به‌سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی جه‌زیره نێت” كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ پزیشكی ده‌ماره‌كان ڕونیكردۆتهوه به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانی دژه سه‌رئێشه بۆماوه‌ی زیاتر له 10 ڕۆژ له مانگێكدا یان زیاتر له سێ رۆژ له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێته‌هۆی تووشبوون به سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام و به‌پێی ئامۆژگاری كۆمه‌ڵه‌كه هه‌ركه‌سێك تووشی حاڵه‌تێكی له‌وجۆره بووه پێویسته لانیه‌كه‌م ماوه‌ی 14 ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌رمان و حهپهكانی سه‌رئێشه به‌كارنه‌هێنێت، و ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی 80%ی تووشبووه‌كان دوای ماوه‌ی 14 ڕۆژه‌كه حاڵه‌ته‌كانیان باشتربووه.
كۆمه‌ڵه‌كه جه‌ختیكردۆته‌وه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی سه‌رئێشه‌یان هه‌یه به‌ده‌ست “سه‌رئێشه‌ی پشێوی” یه‌وه ده‌ناڵێنن و نه‌خۆشه‌كه هه‌ستده‌كات به ئازارێك له پشتی مل و سه‌ره‌وه هه‌تا نێوچه‌وانی یان هه‌موو سه‌ری ده‌گرێته‌وه و هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ تووشبوون به نیگه‌رانی و پشێوی زۆر له ماسولكه‌كانی سه‌ر و مل ده‌گه‌ڕێته‌وه یان هه‌واگۆڕكێی شوێنه‌كه خراپه یان تووشی فشاری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه.
كۆمه‌ڵه‌كه ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سروشتی و ده‌رمانه‌كانی دژه خه‌مۆكی ڕه‌نگه یارمه‌تی نه‌خۆشه‌كانی سه‌رئێشه بدات له ئازار ڕزگاریان ببێت و ڕونیكردۆتهوه له‌حاڵه‌تی هه‌ستكردن به چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی سه‌رئێشه ده‌بێت پشكنینی كۆئه‌ندامی ده‌ماری نه‌خۆشه‌كان بكرێت.