نیمار چی ده‌ڵی له‌سه‌ر پاریس و دڵ خۆشیه‌كه‌ی له یانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه
یاریزانى به‌رازیلى و هێرشبه‌رى نوێی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی (نیمار داسێلفا) باس له خۆ گونجاندنى ده‌كات له‌گه‌ڵ یانه نوێكه‌ى.
نیمار له لێدوانێكیدا كه رۆژنامه‌ى ده‌یلى ئێكسبرێس بلاَوى كردۆته‌وه رایگه‌یاندوه” كه به‌كرده‌وه هه‌ست ده‌كه‌م له‌ماڵى خۆمم ، پاریس سان جێرمان به‌شێوازى به‌رازیلى یارى ده‌كات ئه‌مه‌ش واى كردووه یارمه‌تیده‌رم بێت من حه‌ز بهكهش و هه‌واى باخچه‌ى شازاده‌كان ده‌كه‌م ، هانده‌ران تا خوله‌كى كۆتایى یارمه‌تیده‌رم بوون.
له كۆتادا نیمار ئه‌وه‌شی گوتوه” كه زۆر به‌باشى له یادم نیه له‌كاتى تۆمار كردنى گۆلى دووه‌م چى رویدا ،بهلاَم ئه‌و شته‌ى گرنگ بوو تۆپه‌كه‌م خسته نێو گۆلهكهوه.