مه‌حمود محه‌مه‌د:پارتی چاوه‌ڕوانی گۆڕانه و شه‌ش خاڵمان پێداون بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان
پاش كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر پارتی، پاكێجێكی شه‌ش خاڵی به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوه، چاوه‌ڕێی وه‌ڵامیش له بزووتنه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
پاش كۆبونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان له گردی زه‌رگه‌ته له شاری سلێمانی،گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند” پارتی پاکێجێکی شەش خاڵیی داوەتە گۆڕان و، چارەی سەرجەم کێشەکان لەخۆ دەگرێت و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامیان ده‌بین.
گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بە خاڵەکانی پاکێجەکە کرد، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له‌م خاڵانه:-
١- ڕێکخستنەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان.
٢- کاراکردنەوەی پەرلەمان.
٣- بەکارهێنانی تەواوی توانای ناوخۆیی و دەرەکی بۆ پشتیوانیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی چاککردن و ڕێکخستنەوەی بواری ئابووری و باشترکردنی بژێوی ژیان و مووچەکانی هاونیشتیمانیان.
٤- بابەتی ڕیفراندۆم وەکو پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و تواناکانمان بخەینە گەڕ بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی.
٥- لەگەڵ تەواوی لایەنەکانی بەشدار لە پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا هەوڵ بدەین کەشوهەوایەکی سیاسیی کۆمەڵایەتی و ئیعلامیی گونجاو ئامادە بکەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا.
٦- پشتیوان و هاوکار بین لە بەرنامەی چاکسازیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، کە ئێستا لە لایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمەوە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساکاندا بەڕێوە دەچێت.