وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گه‌یشته عێراق و سه‌ردانی كوردستانیش ده‌كات
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا سەر لەبەیانی ئه‌مڕۆ سێشەممە 22L8L2017 به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سی شه‌ممه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا (جیم ماتیس) به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت، سه‌ردانه‌كه‌ی ماتیس بۆ به‌غدا له‌كاتێكدایه، هێزه عێراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ریان له‌خۆرئاوای موسڵ ده‌ستپێكردووه، بڕیاره پاش كۆنتڕۆلكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر راسته‌وخۆ ده‌ست به ئۆپڕاسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی حه‌ویجه بكرێت.
وا بڕیاره پاش كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق، هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری عێراق به سه‌ردانێك بگاته، هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان كۆببێته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بۆ كوردستان، له كاتێكدایه كه هه‌ریمی كوردستان بڕیاری داوه له 25/9/2017 ریفراندۆم به ئهنجامبگهێنێت، بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا له پێشوودا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو” کە (جێیمس ماتی) وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له رۆژی شەممە 19/8/2017 بە گەشتێک، سەردانی وڵاتانی ئوردن، تورکیا و ئۆکراینا دەکات و بەپێی پلانەکە، به‌ڵام عێراق له نێو لیستی ئه‌و ووڵاتانه نه‌بوو كه سه‌ردانی ده‌كات.