وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سبه‌ی ده‌گاته عێراق و سه‌ردانی كوردستانیش ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سبه‌ینێ به سه‌ردانێك ده‌كاته عێراق و پاشانیش سه‌ردانی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ بارزانی كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵیكی ئاژانسی ئەنادۆڵ كه بلاویكردۆته‌وه، سبەینێ چوار شەممە 23/8/2017 (مەولود چاوش‌ئۆغڵو) وەزیری دەرەوەی توركیا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته عێراق و پاش كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رانی عێراق دواتر ده‌گاته هه‌ریمی كوردستان و له‌گه‌ڵ (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسنان، كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی زانراوه” كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی له‌عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سەرۆك كۆمار‌و سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەلیم جبوری و ئیبراهیم جەعفەری و سیاسەتمەدارانی توركمان كۆببێتەوە.